خاوەن گۆڵە نایابەکەی سامبدۆریا بەرابنەر ناپۆلی باسی گۆلەکانی ڕۆناڵدۆ دەکات


یاریگا

لەتازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، فابیۆ کوالیاریلای هێرشبەری یانەی سامبدۆریا ئیتالی کە لە گەڕی ڕابردوو گۆڵێکی خەیاڵی بەرانبەر یانەیناپۆلی تۆمار کرد، ستایشێکی بێ وێنەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆی ئەستێرەی یۆڤی کرد.

کوالیاریلا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆ سەبارەت بە گۆڵەکەی دەلێت” دڵخۆشم بەو گۆڵەی تۆمارم کرد، بەڕاستی لێرەدا بەختیش ڕۆڵی هەیە تا گۆڵێکی لەو شێوەیە تۆمار بکەی ئەوە زیاتر دڵخۆشی کردووم ئەوەیە کە چەندین پیرۆزبایی ئەو گۆڵەم لە لایەن یانەی ناپۆلی پێ گەیشتوە.

سەبارەت بە رۆنالدۆ ، کوالیاریلا گوتی ” کریستیانۆ چەندین گۆڵی خەیاڵی و ناوازەی تۆمارکردوە، ئەو پێویستی بە گۆڵی هاوشێوەی من نییە، بەڕاستی ئەو باوەڕپێنەکراوە لە گۆڵ تۆمار کردن، دڵنیام لە خولی ئیتالی دەتوانێت ژمارەیەکی زۆری گۆڵ تۆکار بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close