یاریزانێکی کورد ناوی لە لیستی یانەکەی بۆ یۆرۆپالیگ دوورخرایەوە

Daniel Arzani
Daniel Arzani
یاریگا
دانیال ئەرزانی، یاریزانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ریزی یانەی سێلتیکی سکۆتلەندا یاری دەکات، بەشداری چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ ناکات.

ئەرزانی لاوترین یاریزانی مۆندیالی رووسیا دوای پەیوەندی کردنی بە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، بە شێوەی خواستن روویکردە سێلتیک، بەڵام راهێنەری ئەم یانەیە ناوی ئەو یاریزان کوردەی بۆ یارییەکانی یۆرۆپالیگ دوورخستەوە.

یاریزانەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ هەڵبژاردەی ئوستورالیا یاری دەکات، هێشتان هیچ یارییەکی بۆ یانەکەی لە خۆلی ناوخۆییش نەکردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close