بە ڤیدیۆ .. گاڵتە و باوەشی ڕامۆس و لویس ئێنریکی ڕاهێنەری لارۆخا

یاریگا

سێرجیۆ ڕامۆس ئەستێرە و کاپتنی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد و یەکەمین دیداری لەگەڵ لویس ئێنریکی ڕاهێنەری تازەی لاڕۆخا بە باوەش و گاڵتەکردن دەستیپێکرد.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە دیارە ڕامۆس لەگەڵ پەیوەندی کردنی لە لایەن کاستی ڕاهێنەران و دەستەی کارگێری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشوازی لێ دەکرێت و دواتریش ئێنریکی لە دواوە بێ ئاگاداری ڕامۆس خۆی بە بەرگریکارەکەی ڕیاڵ مەدرید دەکێشێت ئەویش دەڵێت ئەوە چییە پیاو ؟ کاتێک سەیر دەکات دەبینێت ئێنریکی و باوەشی پێ دەگرێت و قسە دەکەن.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا ئێنریکی بە ڕامۆس دەڵێت باشت پشووداوە، ڕامۆسیش دەڵێت تەنها ڕۆژێک پشوومان هەبوو، ئەویش باش نەبوو لەبەر ئەوەی منداڵەکان وازت لێ ناهێنن و سەرقاڵت دەکەن، ئینڕیکیش بە گاڵتە بە ڕامۆس دەلێت ” بیانخە ناو بەفرگرەکە”.

ئاشکرایە کە لەگەڵ وەستانی خولەکانی ئەوروپا بەهۆی ڕۆژەکانی فیفا دەی هەڵبژاردەکان کەوتنە خۆئامادەکاری بۆ یارییە دۆستانەکان، کە لەچەند رۆژی داهاتوو دەستپێدەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close