یەکەم یاری لالیگا لە ئەمریکا بە بەشداری بارسێلۆنا راگەیەندرا

یاریگا-پڕۆژەی گواستنەوەی چەند یارییەکی خولی ئیسپانی بۆ ئەمریکا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و وابریارە مانگی یەک  بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئەو کارە رووبدات.

یانەی گیرۆنای ئیسپانی  رایگەیاندووە یاری نێوانیان لەگەڵ بارسێلۆنا  لە مانگی یەکی ئەمساڵدا  لە یاریگای هارد رۆک لە مەیامی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی ١٥ ساڵەی لالیگا لەگەڵ گروپی بازرگانی وەرزشی ئەمریکا و رێککەوتوون ساڵانە بەلایەنیکەم یارییەکی خولی ئیسپانی لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.

بەگوتەی گرووپەکە مەبەست لەم کارە سوود وەرگرتنە لە ئەزموونی ئیسپانیا بۆ ناودارترکردنی تۆپی پێ لە ئەمریکا و دەوڵەمەنکردنی کلتوری تۆپی پێیە لە وڵاتەکەیان.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close