ساڵێک زیندانی چاوەڕێی مۆرینیۆ دەکات

یاریگا

بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری مان یۆنایتد بەهۆی تاوانبارکردنی لە لایەن لایەنی بەرپرس لەسەر باجەکانی ئیسپانیا بەخۆدزینەوە لە باجدان ڕووبەڕووی زیندانی کردن دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی ئاماژەی کردوە کە مۆرینیۆ بە دوو تۆمەتی هەڵاتن لە باجدان لە ساڵانی 2011 ,2012 کاتێک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بوو تاوانبار کراوە و بەگوێرەی زانیارییەکان مۆرینیۆ بۆ ئەوەی چارەەسەری ئەو کێشەیە بکات، وەک ڕۆناڵدۆ کە بە پێدانی پارە لە سزای زیندانی لە ئیسپانیا ڕزگاری بوو، پێویستە سپێشەڵ وەن بری 700 هەزار دۆلار بدات بۆ ئەوەی ڕێکەوتن لەگەڵ دەستەڵاتدارانی باجی ئیسپانیا بکات و دۆسێکەی بە یەکجاری دابخرێت، بە پێچەوانەش بە گوتەی ڕۆژنامەکە مۆرینیۆ ڕووبەڕووی سزای یەک ساڵ زیندانی کردن دەبێتەوە.

ئاشکرایە کە ماوەی ڕابردوو کریستیانۆ ڕۆنالدۆی ئەستێرەی یۆڤی بە پێدانی پارەی باجەکان دۆسێی تاونبارکردنی داخست و کێشەکانی لەگەڵ دەستەڵاتدارانی باجی ئیسپانیا بەکۆتا هێنا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close