ناوی سێ ڕاهێنەر بۆ خەڵاتی باشترینی ساڵ ڕاگەیەندرا

اریگانێت/ کەمێک پێس ئێستا لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆتا سێ ڕاهێنەری پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترینی ساڵ کە فیفا دەیبەخشێت، ڕاگەیەندرا.

لیستەکە بریتیە لە زینەدین زیدانی فەرەنسی، دیدێر دیشامی هاونیشتیمانیی و ڕاهێنەری ئەو کەڵەشێرەکان، هەروەها زلاتکۆ دالیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کراوتیا.

زیدان براوەی خەڵاتی پارساڵە و ئەمجارەش بۆ سێیەمین جارە دەگاتە لیستی کۆتا سێ پاڵێوراو.

خەڵاتەکە لە 24ی ئەم مانگە لە لەندەنی پایتەخت لە بۆنەی تایبەت بە باشترینەکانی جیهان، دەبەخشرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close