کۆتا سێ کاندید بۆ باشترین گۆڵپارێز و باشترین راهێنەری فیفا راگەیەندران

Related image
براوەکانی ٢٠١٧

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان کۆتا سێ کاندیدەکانی  راگەیاند بۆ خەڵاتەکانی ساڵانەی فیفا

دوور لە چاوەڕوانییەکان کاسپەر شمایکڵ گۆڵپارێزی لێیستەر ستی و دانیمارک یەکێکە لە کاندیدەکان، هوگۆ لۆریسی گۆڵپارێزی فەڕەنسای پاڵەوانی جامی جیهانی و تۆتنهام وە تیباوت کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکا و چێڵسی دوو کاندیدەکەی دیکەن.

لە راهێنەرەکانیشدا هەریەک لە دیدیە دیشامبی پاڵەوانی جامی جیهانی و زینەدین زیدانی پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکان کاندیدن لە پاڵ زلاتکۆ دالیچی راهێنەری کرواتیا.

براوەی خەڵاتەکان لە بۆنەی دیاریکردنی باشترینەکان لە ٢٤ی ئەم مانگەدا رادەگەیەندرێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close