ئەمڕۆ مۆرینیۆ بە تاقیکردنەوەیەکی سەخت تێپەڕ دەبێت

یاریگا

دوای دوو شکستی یەک بەدوای یەک بەرانبەر برایتۆن و تۆتنهام، ئەمرۆ مۆرینیۆ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە چوارەمین گەڕی پرێمەرلیگ بەرانبەر بێرنەلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە تاقیکردنەوەیەکی سەخت تێپەڕ دەبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (goal) مۆرینیۆ وێرای ئەوەی لە دوایین یاری بەرانبەر تۆتنهام چەپڵە و ستایشی بەشێکی هاندەرانی ئۆلد ترافۆردی بەدەست هێنا بەهۆی ئەوەی ئاستی یانەیەکە دوور لە ئەنجامەکە بە بەراورد بە یارییەکانی ڕابردوو باشتر بووە، بەڵام گەر ئەمڕۆ لە یاری مان یۆنایتد و بێرنەلی تووشی شکستێکی دیکە بێت، ئەوا ئەو سپێشەڵ وەن بێ پشتگیری دەمێنێتەوە و لە ماڵئاوایی کردن و لادان لە پۆستەکەی زۆر نزیک دەبێتەوە.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە بەڵێنی یاریزانەکان لەسەرووی هەموویانەوە پۆگبا کە ناکۆکی لەگەڵ مۆرنیۆ هەیە، بەڵام داوای کردوە کە یاریزانان یەک بگرن و تەبا بن تاکو بتوانن ئەو بارودۆخە خراپە تێپەڕ بکەن، یاریزانان دووپاتیان کردوەتەوە کە سەرەتای وەرزەکەیە و دەتوانن بە هێزەوە بگەڕێنەوە.

لە کۆتاییدا نزیکبوونەوەی ئەنتۆنی مارسیال لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە و قسە ئەرێنییەکانی پۆگبا ئاگری ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی کوژاندەوە و بارودۆخەکەی هێورکردوەتەوە، بەڵام ئەوەش واتای ئەوە نییە کە شکستی تازە و بەردەوام بوونی ئەنجامە خراپەکان مۆرینیۆ ڕزگار دەکات .

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close