یاریزانێکی بارسێلۆنا تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتدەکاتەوە

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان یاریزانێکی یانەی بارسێلۆنا ڕەتی کردوەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ وادەیەکی زیاتر درێژ بکاتەوە.

پێگەی (کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتاڵی ئاماژەی کردوە کە یانەی بارسا دەستەوارەیەکی تازەی پێشکەش بە راڤینیا کردوە بۆ ئەوەی بۆ ماویەەکی زیاتر لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە، بەڵام یاریزانەکە بەهۆی ڕێگا گرتن لە رۆیشتنی بۆ ئینتەر میلان یان ڕیاڵ بیتیس داوایەکەی بارسێلۆنای ڕەتکردوەتەوە و گرێبەستی تازە واژۆ ناکات، بەپێی هەواڵەکە ڕاڤینیا بەهۆی کەمی خولەکی یاریکردن لەگەڵ بارسا خوازیاربوو جارێکی دیکە بۆ ئینتەر میلان بگەڕێتەوە، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بەم دواییە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە فرۆشتنی یاریزانەکە گۆڕی.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە چاوەڕێ دەکرێ بۆ وادەی گواستنەوەی زستانە ڕاڤینیا بە فەرمی ڕیزەکانی بارسا جێ بهیڵێت و پێشبینیش دەکرێت حارێکی دیکە درێسی ئینتەر میلان بپۆشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close