راهێنەری کرواتیا هێرشی تووند دەکاتە سەر رۆناڵدۆ

راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا زلاتکۆ دالیک، بەهۆی ئامادەنەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مەراسیمی خەڵاتکردنی لۆکا مۆدریج وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا، هێرش دەکاتە سەر.

لە لێدوانێکیدا بۆ سپۆرتسکی نۆڤۆستی ئەو راهێنەرە رایگەیاند:

“ئامادەبوونی نەبوونی رۆنالدۆ لە مەراسیمی یوفا  و لێدوانەکانی لەبارەی لۆکا مۆدریج شایەنی قسەکردنیش نییە لەسەری”

“ئەوە تەنها ئەوە دەسەلەمێنێت کە هەمیشە گووتومە، رۆناڵدۆ خۆ بە گەورە زانە و هەرگیز نامەوێت لە یانەیەکبم ئەوی لێبێت”

“ئەو یاریزانێکە هەمیشە بیر لەخۆی دەکاتەوە، ئەگەر یاری بکات گرنگ نییە لای یانەکەی بدۆڕێت، ئەوەی گرنگە لای ئەوەیە خۆی گۆڵ تۆماربکات”

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close