“هەر بە سادەیی، خەڵاتەکەی یۆفا پێکەنیناوی و شەرمەزارییە.”

یاریگانێت/ کاردانەوەکان لەسەر دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئەورووپا بەردەوامییان هەیە و، ئەمجارە خۆرخێ مێندێزی بریکاری ڕۆناڵدۆ بە جیا و، جۆزێپی مارۆتای سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی یۆڤێنتۆس ڕەخنەی جۆراوجۆر ئاراستە دەکەن.

مێندێز بۆ ڕۆژنامەی Recodی پورتوگالی: ” “هەر بە سادەیی، خەڵاتەکەی یۆفا پێکەنیناوی و شەرمەزارییە.”

بریکارەکە زیاتری گوتووە و: “تۆپی پێ لە چوارچێوەی چوار هێڵدا ئەنجام دەدرێت، کەیستیانۆش تێیدا براوە بووە. توانی 15 گۆڵ تۆمار بکات و ڕیاڵ مەدرید بە کۆلیەوە هەڵبگرێت جارێکی دیکە بەرەو دەست بەسەرداگرتنی چامپیۆنس لیگیان ببات.”

لە لایەکیترەوە، یۆڤێنتۆسییەکان لەسەر ئاستی سەرۆکی جێبەجێکاری یانەکە، دڵگرانیی خۆیان لەمەڕ خەڵاتەکە خستە ڕوو: “ڕەخنەی ئێمە بە قووڵی لەو بڕیارە ئەوەیە کە ئەو خەڵاتە پەیوەستە بە چامپیۆنس لیگەوە نەک جامی جیهانیی. لەو ڕووەشەوە رۆناڵدۆ توانی لە کۆتا چاپی پاڵەوانێتیەکە باشترین هەست بگەیەنێتە هەموان و گۆڵی ناوازەش تۆمار بکات.” وتەی جۆزێپی مارۆتای سەرۆکی جێبەجێکاری خانمەپیرەکەن.

وتیشی: “من هیچ کاریگەرییەکم نابێت لەسەر بڕیارەکە، بەوپەێیەی تەنها ڕاهێنەران و ڕۆژنامەنووسانی ئەورووپا دەنگیان داوە، بەڵام وەک هاندەریشبێت دەنگم بۆ ڕۆناڵدۆ دەبوو.”

شەوی ڕابردوو مۆدریچ لە ڕکابەری ڕۆناڵدۆ و سەڵاح، وەک باشترین یاریزانی ئەورووپا دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی دەنگدانی ڕاهێنەرانی بەشدار لە چامپیۆنسلیگ و ڕۆژنامەنووسانی ئەورووپا.

ڕۆناڵدۆ و خۆرخێ مێندێزی بریکاری

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close