بارسێلۆنا دوایین گرێبەستی خۆی لە میرکاتۆی هاوینە ئەنجام دەدات

یاریگا

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی یانەی بارسێلۆنا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دوایین گرێبەست خۆی لەگەڵ کۆتایی هاتنی میرکاتۆی ئەم هاوینە ئەنجام دەدات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گواستنەوەی (ڕۆنالدۆ ڕۆخۆ)ی بەرگریکاری لاوی یانەی (بۆستۆن ڕیڤەر)ی ئۆڕۆگوای بەکۆتا بهێنێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە بڕیارە ڕۆخۆ بە بری 5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و بڕیاریشە سەرەتا لەگەڵ تیپی دووەمی بارسێلۆنا یاری بکات.

ڕۆخۆ تەمەنی 19 ساڵە و باڵای 188سم دەبێت و کاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوایە بۆ تەمەن 20 ساڵ و ئەم وەرزەش دوایین وەرزی یاریزانەکەیە دەبێت لەگەڵ یانەکەی و گرێبەستەکەی کۆتایی پێ دێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close