ئۆبلاک گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید درێژ ناکاتەوە

یاریگا

یان ئۆبلاک، گۆڵپارێزی سلۆڤینی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی داواکارییەکی یانەکەی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردوەتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بۆ پاراستنی یان ئۆبلاک لە تەماعکاری یانە گەورەکانی ئەوروپا داوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە گۆڵپارێزەکەی کردوە بۆ ئەوەش پێشنیاری کردووە کە گرێبەستەکە تاساڵی 2023 بەردەوام بێت و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەش بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکرێتەوە، بەڵام ئۆبلاک کە گرێبەستی ساڵی 2021 كۆتایی پێ دێت داواکەی ڕەتکردوەتەوە.

ئاشکرایە کە ئۆبلاک، کە گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی سلۆڤینیایە و یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزانی جیهان، لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری دەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close