ترەمپ کارتی سوور بە رووی میدیاکاراندا بەرز دەکاتەوە

Trump - Infantino
Trump – Infantino
یاریگا
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا چاوی بە دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە کرد و درێسی ژمارە 26ـی پێشکەش کرد.

دوای ئەوەی سەرۆکی فیفا درێسی ژمارە 11 و 7ـی پێشکەش بە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئێران حەسەن روحانی کرد، ئەمجارەیان لە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا ژمارە 26ـی پێشکەش بە ترەمپ کرد. هەر لەم سەردانەیدا بۆ کۆشکی سپی سەرۆکی فیفا کارتی سوور و زەردی وەک یادگاری پێشکەش بە سەرۆکی ئەمریکا کرد و ئەویش وەکو گاڵتەجاری کارتە سوورەکەی بە رووی میدیاکاراندا بەرز کردەوە.

دۆنالد ترەمپ یەکێک لەو کەسانە بوو کە هەوڵی زۆریدا بۆ وەرگرتنی مافی میوانداریەتی مۆندیالی 2026.

Trump - Infantino
Trump – Infantino
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close