هاری کەین: مانجستەرمان سزادا

هاری کەین، هێرشبەری یانەی تۆتنهام، لە دوای بردنەوەی یانەکەی لە مانجستەر یونایتد رایگەیاند،  ئەوان سزای شەیتانە سوورەکانیان داوە

دوێنێ دوو شەممە، هەردوو یانەی تۆتنهام و مانجستەر یونایتد بەیەکگەشتن، ئەنجام تۆتنهام بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت

لە لێدوانێکیدا کەین لەبارەی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم و ئەنجامی یارییەکە بە سکای سپۆرتی گووت

“کاتێک لەم یاریانە بەشداردەبیت لە دەرەوەی یاریگای خۆت، تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم زۆر گرنگە”

“ئێمە ئەو گۆڵەمان تۆمار کرد و ئەوانمان سزادا”

“لە گێمی یەکەم ئاستمان زۆر باشنەبوو، بەڵام کارێکی باشمان دواتر ئەنجامدا”

“بردنەوەی سێ یاری لەسەر یەک، دەستپێکێکی زۆر باشە بۆ ئێمە”

تۆتنهام بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ و بە جیاوازی یەک گۆڵ لەگەڵ لیڤەرپول لە پلەی دووەمی خولی ئینگلیزیدایە

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close