بۆکیتینیۆ سیتایشێکی بێ وێنەی جۆزێ مۆرینیۆ دەکات

یاریگا

بەر لە یارییەکەی ئەمشەو نێوان شەیتانە سوورەکان و یانەی تۆتنهام، ماوریسیۆ بۆکیتینیۆ ڕاهێنەری تۆتنهام ستایشێکی بێ وێنەی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری مانچێستەر یۆنایتدی کرد و بە ڕابەر نموونەی بۆ ڕاهێنەرە لاوەکان وەسف کرد.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە ڕاهێنەری تۆتنهام بەر لە یارییەکەی ئەمشەو دەڵێت” مۆرینیۆ نموونەیەکە بۆ ڕاهێنەرە لاوەکان بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن، من زۆر هەوڵم داوە، لاسایی ئەو ڕاهێنەرە بکەمەوە، ئەو سەرسامکەری ڕاهێنەرە لاوەکان بوە و منیش یەکێش لەوانەی پێی سەرسام بووم، ئەو ڕاهێنەرێکی ناوازەیە، بەڵام بارودۆخ هەموو کات وەک یەک نییە، هەمیشە رۆژێک باشە و رۆژێکی دیکە خراپ دەبێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا بۆکیتینیۆ باسی بارەدۆخی یانەکەی کرد و گوتی ” ئێمە 10 یاریزانمان بەهۆی پشووی مۆندیال درەنگ پەیوەندییان کردوە و لە ئامادەباشی پێویست نین، بۆیە هەوڵ دەدەین بە پێی توانا ئامادەیان بکەین، نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە ئێمە 4 پاڵەوانێتیمان لە بەردەمە، لێرە لە ئینگلتەڕا ئەرکەکە زۆر قورسە بۆیە دەبێت لەسەر ئەوە خۆمان ڕابهێنین کە بتوانین بە چەندین جۆرو پێکهاتە یاری بکەین، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە ئامادەباشی سەرجەم یاریزانان دەبێت.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆی ڕاهێنەری مان یۆنایتد کە تیپەکەی ئەمشەو لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە، دوای شکستی یانەکە بەرانبەر برایتۆن بە ئەنجامی 3-2 ڕووبەڕووی ڕەخنە و توانجی زۆر بووەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close