یاریزانێک نرخی 45 ملیۆن یۆرۆیە و لە خولی پلە سێ ئیسپانیا یاری دەکات

Real Madrid
Real Madrid
یاریگا
ڤینيسیۆس جۆنیۆر، یاریزانی لاوی بڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێدەچێت کە قۆناخی یەکەم لەم وەرزەدا یاری بۆ تیپی یەکەمی ریال مەدرید نەکات.

یاریزانی 18 ساڵان کە لە ریزەکانی یانەی فلامینگۆی وڵاتەکەی گواستراوەتەوە مێرنگی، تێچووەکەی نزیکەی 45 ملیۆن یۆرۆیە و ئێستاش ناچارە لە خولی پلە سێ ئیسپانیا لەگەڵ تیپی دووەمی یانەکەی یاری بکات.

دوای چوونی رۆناڵدۆ لە ریزەکانی شایانەکان، پێشبینی دەکرا ڤینسیۆس بتوانێت شوێنی ئە یاریزانە پر بکاتەوە، بەڵام پێدەچێت کە لوپتیخی راهێنەر بڕوای تەواوی بەم یاریزانە نەبێت.

 Vinicius Junior
Vinicius Junior
Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close