بە ڤیدیۆ ..عێراق یەکەمین میدالیای زێڕی لە یارییە ئۆلەمپیەکانی ئاسیا بەدەست هێنا


یاریگا

لەمیانی یارییەکانی خولی ئۆلۆمبی کیشوەری ئاسیا کە لە ئەندونوسیا بەردەوامە یاریزانێکی بەرزکردنەوەی قورسایی یەکەمین میدالیای زێڕی بۆ عێراق دەستەبەرکرد.

لە ڕکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ کێشەی 85 کغم یاریزان (صەفا ڕاشد) توانی یەکەمین میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەی توانی 159 کغم لە خەتف و 202 کغم لە نەتر بەرزبکاتەوە و بە جیاوازی یەک کیلۆ گرام لە یاریزانێکی کۆریای باشوور بباتەوە، لەم ڕکابەرییە یاریزانە کۆرییەکە لە بەر ئەنجامدانی دوایین هەلیدا تووشی پێکان هات و نەیتوانی دوایین هەوڵی خۆی بدات لە کاتێکدا یاریزانی عیراقی توانی لە دوایین هەوڵی نەتر کردن 202 کغم بەرزبکاتەوە و میدالیای زێڕ مسۆگەر بکات.

ڤیدیۆیی بردنەوەی سەفا ڕاشد وخۆشی شێتانەی یاریزانەکە:

https://www.youtube.com/watch?v=Urw-9h8PMGI&feature=youtu.be

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close