مارکا: مارسیال پەیوەندی بە یانەیەکی ئیسپانی دەکات

Anthony Martial
Anthony Martial
یاریگا
ئانتۆنی مارسیال، یاریزانی فڕەنسی مانچێستەریونایتد ئامادەنیە ئەم وەرزە لە یانەکەی بەردەوام بێت و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە کە ئەو یاریزانە فڕەنسیە بۆ وەرزی ئەمساڵ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی سێڤییا دەکات و بریاریشە هەفتەی داهاتوو ئەم پرۆژەیە یەکلا بکرێتەوە.

مارسیالی 22 ساڵان دوای ئەوەی لەگەڵ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکەی تووشی کێشە بوو، بریاریدا کە یانەکەی جێبێڵێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close