بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزی بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەکی بە پاریس سان جێرمان هەڵکرد

یاریگا

یانەی بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی هەڵکردوە بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی بشکێنێت و بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسا بە ئیڤان ڕاکیتچی ڕاگەیاندوە کە ناتوانێت مووچەکەی زیاتر بکات و گرێبەستەکەی باشتر بکرێت، لەبەر ئەوەی هاوسەنگی ڕیزبەندی مووچە لە یانەکە تێک دەکات، لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە یانەی پاریس سان جێرمان لەو کاتەدا دەتوانێت ڕاکیتیچ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە بەمەرجی ئەوەی بری 125 ملیۆن یۆرۆی بەهای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بارسێلۆنا بدات، واتە پاریس دەتوانێت لەسەر شێوازی نێیمار یاریزانە کڕواتییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ئاشکرایە کە گرێبەستی ڕاکی لەگەڵ بارسێلۆنا ساڵی 2021 کۆتایی پێ دێت، ئەوەش دوای ئەوەی یاریزانەکە لە ساڵی 2017 گرێبەستەکەی خۆی تازەکردەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close