بەهۆی ئابڕووچوونێکی گەورە چوار یاریزانی باسکەی ژاپۆن لە تیپەکە دوور خرانەوە


یاریگا

بەهۆی چابڕووچوونێکی گەورە کە بەهۆی چوار یاریزان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی باسکەی ژاپۆن بووەوە، لیژنەی ئۆلۆمپی ژاپۆنی بڕیاری دەرکردنی یاریزانەکانی دەرکرد و داوای لێبوردنیشی لە گەلی ژاپۆنی کرد.

بەپێی هەواڵێکی (sky news) چوار یاریزانەکەی هەڵبژاردەی باسکەی ژاپۆن کە لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاتی ئاسیا بەشدارن، لە یەکێک لە ناوچەکانی جاکارتای پایتەختی ئەندونوسیا کە بە گەروەترین ناوچەی لەشفرۆشی ناسراوە، بە جلی وەرزشییەوە دەچنە یەکێک لەو شوێنانە و لەوێ لە لایەن خەلک دەبینرێن و هەواڵەکەش وەک ئابڕووچونێک لە میدیاکان باسی لێوە کرا، لەسەر ئەم ڕووداوەش ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی ئۆلۆمپی ژاپۆنی بڕیاری دوور خستنەوەی چوار یاریزانەکەی دا و ڕایگەیاند کە هەست بە شەرمەزارییەکی زۆر دەکەن و داوای لێبوردن لە گەلی ژاپۆن دەکەن، هەروەها ئاماژەیان کردوە کە سەبارەت بەو کێشانە ڕێنمایی تایەبت بە هەموو ئەندامانی شاندی ژاپۆن لەو یارییانە دراوە.

لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە بەرپرسانی وەرزشی ژاپۆنی داوایان کردوە کە ڕاستەوخۆ ئەو چوار یاریزانە بۆ تۆکیۆ بگەڕێنەوە و چاوەڕێش دەکرێت ئەم چوار وەرزشوانە بە توندی سزا بدرێن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close