مباپێ بە تەمەنێکی بچووکەوە، ڕیکۆردی گەورە دەشکێنێت

یاریگانێت/ دووەم یاری خولی فەرەنسی کە یانەی پاریس بوو بە میوانی گوینگامپ، یەکەم یاری کیلیان مباپێ، لاوە فەڕەنسییەکە بوو، پاش گەڕانەوەی بۆ یانە وەک پاڵەوانی جامی جیهانی.

لەو یارییەدا کە تۆماس تۆخێل لە گێمی دووەمدا بەشداری بە مباپێ کرد، PSG پێش ئەوەی لە ڕێگەی نەیمارەوە لەسەر خاڵی سزا گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکەن، بە گۆڵێکی یانەی خانەخوێ لە دواوە بوون.

بەشداریکردنی مباپێ گڕوتینێکی دا بە هێڵی هێرشبەری پاریس و هەر لە ڕێگەی ئەمەوە توانیان گۆڵی دووەم و سێیەم تۆمار بکەن.

مباپێ لە 2016 لە مۆناکۆ 16 گۆڵ و، وەرزی ڕابردوو 13 گۆڵ و، ئەو دوو گۆڵەی دوێنێ شەویش، کیلیانی کرد بە خاوەنی 30 گۆڵ لە خولی فەرەنسی.
ڕیکۆردێکە پێشتر و لەوەتەی ساڵی 1973 هیچ یاریزانێکی خوار تەمەن 20 ساڵ، نەیتوانیوە بگات بەو ژمارە گۆڵە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close