هۆکاری لادانی کتوپڕی ڕاهێنەری یانەی هەولێر ئاشکرا کرا

ياریگا

بەر لە ڕۆژێک لە یارییە چارەنووسسازەکەی یانەی هەولێر بەرانبەر دیفاع مەدەنی یانەکە ڕاهێنەر عەلی وەهابی بەهۆکارێکی سەیر لە پۆستەکەی لادا.

لەم بارەیەوە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان کردوە، کە عەلی وەهاب بەهۆی جێهێشتنی مەشقەکانی یانەی هەولێر لە میانی خۆئامادەکارییەکان بۆ یاری دیفاع مەدەنی و ئامادەبوونی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت، کارگێڕی یانەی هەولێری تووڕە کردوە و بۆیە بڕیاری لادانی ڕاهێنەرەکە دراوە و لە بری ئەویش(عومەر مەجید)ی ڕاهێنەری پێشووتری یانەکە لە شوێنەکەی جێگیر کراوە.

ئاشکرایە کە یانەی هەولێر تەنها بە بردنەوەی بەرانبەر یانەی دیفاع جەوی گەیشتنی ڕاستەوخۆی بۆ خولی نوخبەی عێراقی مسۆگەر دەکات، بەمەش یانەکە لەو یارییەی سبەی دووشەممە بەرانبەر دیفاع مەدەنی لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەبێت بۆ 3 خاڵی یارییەکە بجەنگێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close