گواردیۆلا یەکەمین گرێبەستی میرکاتۆی زستانەی دیاری کرد

یاریگا

یانەی مانچێستەر سیتی لەسەر تۆکمە کردنی ڕیزەکانی بەردەوامە و ڕاهێنەری یانەکەش یەکەمین گرێبەستی بۆ میرکاتۆی زستانی داهاتوو دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن) ئاماژەی کردوە کە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی دەیەوێت بۆ وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان یاریزان (ڕۆبن نیڤێز)ی ئەستێرەی لاوی یانەی ولڤێرهامبتۆن بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی هیڵی ناوەڕاستی پێ تۆکمە بکات، دوای ئەوەی یانەکە نەیتوانی جۆرجینیۆی بەڕازیلی ڕازی بکات، کە ڕووی لە یانەی چێلسی لەندەنی کرد، بە پێی ڕۆژنامەکە گواردیۆلا بە نیڤیز سەرسامە کە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و شێوازی یاریکردنی لە ئاندریا پێرلۆی ئەستێرەی پێشووی ئیتالیا دەچێت.

لەکۆتایی هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە کارگێری یانەی مان سیتی بۆ گواستنەوەی یاریزانە پورتوگالییە لاوەکە ئامادەیە بری 60 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی سەرف بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close