سیتیزنس ماوەی دوورکەوتنەی دی برۆینی ڕاگەیاند

یاریگانێت/ پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی ڕاهێنانەکاندا، لە بەستەرەی ئەژنۆی ڕاستیدا، تووشی پێکان هات، ئەمڕۆ یانەی مانچستەر سیتی وادەی دوورکەوتنەوەی کیڤن دی برۆینی ناوەڕاستکاری یانەکەی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ستیزنس، دی برۆین سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
ئەگەرچی ئەو ماوەیە زۆرە بۆ یاریزانێکی کاریگەری وەک دی برۆین و تیپەکەی پیپ گواردیۆلا، بەڵام لایەنی دڵخۆشکەر ئەوەیە پێکانەکەی پێویست بە نەشتەرگەریی ناکات.

لە یەکەم یاری خۆیاندا لە پریمەرلیگ، دیبرۆین لە خولەکی 60 بەرامبەر ئارسیناڵ بەشداری پێکرا و یاریەکە بە دوو گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات. ڕۆژی یەکشەممە دەبنە میوانی یانەی هەدەرسفیڵد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close