هەڵە سەیرەکانی هێڵی بەرگری ڕیال مەدرید پێرێز دەخاتەوە نێو مێرکاتۆی هاوینە


یاریگا

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی ئۆباڵی هەر چوار گۆڵەکەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەخاتە ئەستۆی یاریزانانی هێڵی بەرگری ڕیاڵ مەدرید و ئاماژە دەکات کە پێڕێز دەبێت بچێتەوە نێو میرکاتۆی هاوینە بەر لەوەی کات تەواو بێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە هێڵی بەرگری ڕیاڵ لە یارییەکیە دوێنێ شەو بە شێوەیەکی تۆقێنەر خراپ بوو، بۆ یەکەمین جار ڕیاڵ مەدرید چوارگۆڵی لە یارییەک لێ تۆمار دەکرێت لە ماوەی 150 یاری ڕابردوودا، ڕۆژنامەکە ئاماژە بە هەڵەکان دەکات و گۆڵی یەکەم بە هەڵەی خراپ ڕاوەستانی مارسیلۆ و ڤاران لە قەڵەم دەدات، لە کاتێکدا ماڕسیلۆ بە هۆکاری گۆڵی دووەم وەسف دەکات، سەبارەت بە گۆڵی سێیەمیش ڕۆژنامەکە ڕامۆس و ڤاران بەهۆکار دادەنێت و لە کاتێکدا کارڤەخاڵ بە هۆکاری گۆڵی چوارەمی ئاتلەتیکۆ مەدرید وەسف دەکات.

لەکۆتایی بابەتەکەی ماڕکا هاتوە کە پێرێز دوای ئەو چوارگۆڵەی ئاتلەتیکۆ دەبێت درک بەوە بکات، کە نەک هەر هێڵی هێرشبردن بەڵکو لە هێڵی بەرگریش کێشە هەیە، یانەکە پێویستی بەهەندێک گرێبەستی تازە دەبێت، بۆیە پێویستە کارێک بکات بەر لەوەی میرکاتۆی هاوینە بە فەرمی کۆتایی پێ بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close