یەکەمین نیشانەی ڕۆیشتنی پۆگبا لە شەیتانە سوورەکان دەرکەوت

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان ناکۆکییەکانی نێوان مۆرینیۆ و پۆل پۆگبا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە و گەیشتوەتە ڕادەیەکی باوەڕپێنەکراو.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە ناکۆکییەکانی نێوان مۆرینیۆی ڕاهێنەری مان یۆنایتد و پۆگبای ناوەڕساتکاری شەیتانە سوورەکان بە تەواوی ئاڵۆزبووە و گەیشتۆتە قۆناغێمی باوەڕپێنەکراو، بە تایبەتی دوای ئەوەی مۆرینیۆ یاریزانە فەرنسییەکەی ئاگادار کردەوە کە نابێت کێشەکانی لە میدیاکان باس بکات، هەروەها مۆرینیۆ بە یاریزانەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەگەر دەیەوێت لە مانچێستەر یۆنایتد بڕوات با بە فەرمی دواکاری پێشکەش بکات، ئەوەش یەکەمین نیشانەکانی نزیبکبوونی جیابوونەوەی پۆگبایە لە شەیتانەسوورەکان.

ئاشکرایە کە پۆگبا تەمەنی 25 ساڵە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات و یانە کەتەلۆنییەکەش چاودێری بارودۆخەکە دەکات و لە هاتنی یاریزان فەرەنسییەکە بێ ئۆمێد نییە و چاوەڕوانی هەلی گونجاو دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close