مێسی سەبارەت بە یارییە نێودەوڵەتییەکانی ئارجەنیتن بڕیارێکی گرنگی دا

یاریگا

دوا بەدوای هێوربوونەوەی کاردانەوەکانی شکستەکەی هەڵبژاردەی تانگۆ لە مۆندیالی ڕوسیا، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکە و یانەی بارسێلۆنا بڕیارێکی گرنگی سەبارەت بە یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی داوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بە پشت بەستن بە هەواڵێکی کەناڵی “TNT Sports”ی ئارجەنتینی بڵاویکردوەتەوە کە مێسی بۆ ئەوەی کەمێک بحەسێتەوە و لە فشارەکانی هەڵبژاردەی تانگۆ دووربکەوێتەوە بڕیاری داوە تا کۆتایی ئەمساڵ لەهیچ یارییەکی هەڵبژاردەی ولاتەکەی بەشداری نەکات، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە (سکالۆنی) ڕاهێنەری تازەی ئارجەنتین هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی مێسی بە یاریکردن لەماوەی داهاتوودا ڕازی بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێ سوود بووە، هەر سەبارەت بەو بابەتەش ڕۆژنامەی (کلارین) ئارجەنیتنی بە مانشێتی گەورە نووسیویەتی ( بۆمبێک لەنێو هەڵبژاردەی ئارجەنیتن دەتەقێتەوە) لە هەواڵەکەش ئاماژەی کردوە کە مێسی بڕیاری داوە تا کۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ ئارجەنتین یاری نەکاتەوە و فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتینیش بێ ئاگایی خۆی لەم بابەتە پیشان داوە.

ئاشکرایە کە مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجەنتین لە مۆندیالی روسیا بەشداری کرد بەلام تیپەکەیان لە قۆناغی 16 لەسەر دەستی فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیال کرایە دەرەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close