ژنە پۆڵاینەکەی تێنیسی سەر زەوری بردنەوەیەکی ئاسانی تۆمار کرد

یاریگا

سێرینا ویلیامز کە بە (ژنە پۆڵایینەکە) ناسراوە لە یەکەمین یاری لە پاڵەوانێتی (سینسیناتی) زۆر بە ئاسانی سەرکەوتنی تۆمارکرد و خۆی گەیاند قۆناغی دووەم.

سێرینا لە دەستێکی یارییەکانی لەم پاڵەوانێتییە توانی بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرانبەر بەسەر داریا گافریلۆڤای ئوستڕالی سەرکەوتن تۆمار بکات، ئەنجامی دوو گروپەکەش 6-1 و 6-2 بەکۆتا هات، سەبارەت بە یارییەکەش سێرینا کە تەمەنی 36 ساڵ دەبێت خۆشحاڵی خۆی بەو گەڕانەوەیەی دەربڕی و گوتیشی دەزانم کاروانەکەم زۆر درێژە دەکێشێت” بەم بردنەوەیەش بڕیارە سێرینا لە گەڕی داهاتوو لە یارییەکی قورسدا ڕووبەڕووی پترا کفیتۆڤای پاڵەوانی ویمبلدۆن ببێتەوە.

سێرینا ویلیامز، کە پێشتر لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی جیهان بوو، لە چیانی وەرزشی خۆی 23 پاڵەوانێتی لە نێو چوارو پاڵەوانێتییە هەرە گەورەکانی تێنس بەدەستهێناوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close