ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید دوایین یاری خۆئامادەکاری ئەنجام دەدات

یاریگا

بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ یاری سوپەری ئەوروپی بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید کە دوای چەند ڕۆژێک دیکە ئەنجام دەدرێت، یانەی ریاڵ مەدرید ئەمشەو دوایین یاری خۆئامادەکاری ئەنجام دەدات.

کاتژمێر 10 ی ئەمشەو لە مەدرید یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی دەکات بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆی بۆ یاری سوپەری ئەوروپی ئامادە بکات، ڕۆژنامەی (ماڕکا) لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە پێکهاتەی یاری میلان بیری لۆپیتیجی داگیر کردوە، لەبەر ئەوەی ڕاهێنەری ڕیاڵ دەیەوێت بە باشترین پێکهاتەی یاری بکات تا یاریزانە سەرەکییەکانیش ئامادە بکات، بە تایبەتی ماڕسیلۆ و ڤاران و کاسیمیرۆ و ڕامۆس و لۆکا مۆدڕیچ، کە بەهۆی پشووەکیانیان دواکەوتوون لەمەشقەکاندا، جگە لەوەش ئەگەری ئەمڕۆ لە گێمی دووەم تیبۆ کۆرتوا بۆ چەند خولەکێک یاری بکات و یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام بدات.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمشەو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دوایین یاری دۆستانەی بۆ خۆئامادەکردن بۆ یاری سوپەر بەرانبەر ئینتەر میلانی ئیتالی ئەنجام دەدات، هەر لەو یارییەش دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید هەوڵ دەدات باشترین یاریزانانی تاقی بکاتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close