پۆگبا جارێکی دیکە ئاماژە بە جێهێشتنی شەیتانە سوورەکان دەکات

یاریگا

دوای بردنەوەی مانچێتسەر یۆنایتد بە ئەنجامی 2-1 بەرانبەر لیستەر سیتی لە یەکەمین یارییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە رۆیشتن کرد.

لەم بارەیەوە پۆگبا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی ” هەموو کات هەوڵ دەدەم هەموو توانای خۆم بۆ ڕازیکردنی هاندەران و هاوەڕێێانم پێشکەش بکەم، ئەوە وێرای ئەوەی کە نازانم چی ڕوودەدات”، لێرەدا بە گوێرەی پێشبینیەکان دەردەکەوێت کە پۆگبا بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ مۆرینیۆ تا ئێستا لە بیرۆکەی ڕۆیشتنی لە یانەی مان یۆنایتد پەشیمان نەبوەتەوە و ئەگەری ڕۆیشتنی بەکراوەیی جێهێشتوە.

ئاشکرایە کەپۆگبا کە لە نێو ئامانجەکانی یانەی بارسێلۆنا دایە، لە یارییەکەی دوێنێ توانی گۆڵی یەکەمی مان یۆنایتد بە لێدانی سزا تۆمار بکات و یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 بۆ بەرژەوەندی پۆگبا و هاوڕێیانی بەکۆتا هات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close