فەرمی: یانەی دالکورد یاریزانێکی پێشووی ریال مەدریدی گواستەوە ریزەکانی

Eero Markkanen
Eero Markkanen
یاریگا
ئێرۆ مارکانێن، هێرشبەری هەڵبژاردەی فنلەندا بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی دالکوردی لە خولی نایابی سوید کرد.

بە مەبەستی زیاتر توکمە کردنی ریزەکانی یانەکەیان و دوور کەوتنەوە لە ناوچەی دابەزین، یانەی دالکورد هێرشبەری هەڵبژاردەی فنلەندای گواستەوە ریزەکانی. ئێرۆ مارکانێن پێشتر لە ساڵی 2014 لە ریزەکانی تیپی دووەمی ریال مەدرید یاریکردووە و لە ئەنجامی 10 یاری دوو گۆڵیشی تۆمار کردبوو.

دالکورد دوای سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی سوید، بە هۆی ئەنجامە خراپەکانیان لە پلەی دواوەی ریزبەندی دەبینرێن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close