بە وێنە .. کچانی دهۆک پاڵەوانێتی فووتساڵی پارێزگاکانی کوردستانیان بردەوە

یاریگا

دهۆک: ئامادەکردن و فۆتۆی ڕۆژهات لوقمان
دوای دابڕانێکی زۆر جارێکی دیکە پاڵەوانێتی پارێزگاکانی کوردستان بۆ فووتساڵی کچان دەستیپێکردەوە، ئەم جارە قارەمانێتییەکە بە بەشداری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکووک لە شاری دهۆک ئەنجامدرا و دوێنێش یاری کۆتایی ئەنجامدرا.

لەیاری کۆتایی خولەکەدا کە ئێوراەی دوێنێ ئەنجامدرا، هەردوو پارێزگای دهۆک و سلێمانی لە یاری کۆتایی بەیەک گەیشتن و دوای یارییەکی بەهێز دهۆک کە بە یانەی زێرەڤانی بەشداری کردبوو، توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-2 لە پارێزگای سلێمانییان بردەوە، دوای تەواو بوونی یارییەکەش کە لە هۆڵی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی دهۆک ئەنجامدرا، خەلاتەکان لە لایەن بەرپرسانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کە سەپەرشتیار و بەڕێوەبەری خولەکە بوو، بەسەر هەڵبژاردە سەرکەوتوەکان دابەشکرا.
ئەوانەی خوارەوەش چەندین وێنەی یاری کۆتایی یارییەکە و دابەش کردنی خەڵاتەکانە:

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close