بە ڤیدیۆ..هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق بە ئەنجامێکی گەورە و مێژووی شکستی خوارد

یاریگا

لەمیانی یارییەکانی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا کە لە وڵاتی ئوردن بەردەوامە دوێنێ شەو هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق بە ئەنجامێکی زۆر قورس لە لایەن هەڵبژاردەی ئوردن گۆڵباران کرا.

لەم یارییەدا هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق کە پێشتر بەرانبەر هیند و یەمەنیش شکستی خواردبوو، لە سەرەتای گێمی یەکەم و یاریزانێکی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە ئەمەش کاریگەری لەسەر گەورەیی ئەنجامەکە هەبوو، هەروەها فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە ترسی تاونبارکردنی بە ساختەکاری تەمەنی یاریزانان بە هەڵبژاردەی خوار تەمەن 14 ساڵ بەشداری کردبوو، کە هیچ خۆئامادەکارییەکی نەبوو، بۆیە لە کۆتاییدا لەو یارییەش بە ئەنجامی 7-1 دۆڕان و ئەم شکستەش هەرایەکی زۆری لای هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوەتەوە.

ڤیدیۆی گۆڵەکانی یارییەکە ببینە کە هاندەرانی عێراق بە کارەسات وەسفیان کردوە وەک لێرە دەبینن:

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close