ئارجەنتین دوو یاری دۆستانە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەرە تازەکەی ئەنجام دەدات

یاریگا

دوای لادانی خۆرخی سامپاولی و دەستنیشانکردنی ڕاهێنەرێکی تازە، بڕیارە هەڵبژاردەی تانگۆ لە مانگی داهاتوودا دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئارجەنتینی بڵاویکردوەتەوە کە هەڵبژاردەی ئارجەنتین بە سەرپەرشتی (سکالۆنی) ڕاهێنەری تازەی تیپەکە لە مانگی داهاتوودا دوو یاری دۆستانە بەرانبەر هەردوو هەڵبژاردەی گواتیمالا و کۆلۆمبیا ئەنجام دەدات، ڕۆژنامەکە لە درێژەی هەواڵەکە ئاماژەی کردوە کە لیۆنیل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی تانگۆ بۆ هەردوو یارییە دۆستانەکە بانگهێشت دەکرێت کە بڕیارە لە ڕۆژانی 7 و 11 مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئاشکرایە کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتینی ماوەی ڕابردوو خۆرخی سامپاولی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکەی بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی تیپەکە لە مۆندیالی ڕووسیا لەسەر پۆستەکەی لادا و سکالۆنی وەک ڕاهێنەری تازەی تانگۆ دیاری کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close