ڕۆیشتنی یاری مینا بۆ پرێمەرلیگ کێشەی تێکەوت

یاریگا

وا دیارە ڕۆیشتنی یاری مینا بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ کارێکی ئاسان نابێت و ئەگەری زۆری هەیە بە بن بەست بگات.

ماڵپەڕی goal ئاماژەی کردوە کە یانەی ئیڤرتۆن کە بە پلەی یەکەم بایەخ بە یاری مینا دەدات بەدەست داواکارییە زۆرەکانی بارسێلۆنا بێزار بووە و بێ دەنگی بەرانبەر گرێبەستەکە پیشانداوە، لە کاتێکدا یانەی مانچێستەر یۆنایتد کە ئەویش یەکێکە لەو یانانەی بایەخ بە مینا دەدات، زیاتر لە تۆبی ئالدیرفیلدی بەرگریکاری بەلجیکی نزیک بووەتەوە و لەو دەچێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بەمەش چوونەدەرەوەی یاری مینای کۆلۆمبی لە بارسێلۆنا تەگەرەی تێ دەکەوێت.

یاری مینا، کە تەمەنی 23 ساڵە و بە بری 12 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پالمیراسی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکە کردوە، بەڵام دوای درەوشانەوەی لە مۆندیالی ڕوسیا بارسا دەیەوێت یاریزانەکە بە 40 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close