فەرمی: راهێنەرێکی نوێ بۆ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەست نیشانکرا

Lionel Scaloni
Lionel Scaloni
یاریگا
دوای دوورخستنەوەی خۆرخێ سامپاولی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا، فێدراسیۆنی ئەم وڵاتە سکالۆنی بە شێوەیەکی کاتی دەست نیشانکرد.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئارجێنتینا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لیۆنێل سکالۆنی بە شێوەیەکی کاتی لە شوێنی سامپاولی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژادەی وڵاتەکەیان وەردەگرێت.

سکالۆنی کە پێشتر راهێنەری خوار 17 ساڵانی تانگۆ بووە، لە دوو یاری دۆستانەدا بەرامبەر گواتیمالا و کۆلۆمبیا سەرپەرشتی تانگۆ دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close