بازاری گواستنەوەسێریا ئەیڤیدیۆی گۆڵه‌كانکۆپا ئامێریکا 2019

فەرمی: ووردەکاری گرێبەستەکەی هیگواین لەگەڵ ئەیسی میلان

Gonzalo Higuain
Gonzalo Higuain
یاریگا
گۆنزالۆ هیگواین، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان بە فەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد و بووە یاریزانی یانەی ئەیسی میلان.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ووردەکاری گرێبەستی گۆڵکاری تانگۆی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەت بەوە کردووە کە ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ یاری بۆ رۆسێنەری دەکات و لە ئەگەری کرینەوەی یەکجارەکی ئەوا ئەو بڕە پارەیە دەگاتە 36 ملیۆن یۆرۆ. سەرچاوەکە ئەوەشی بلاوکردۆتەوە کە موچەی ساڵانەی هیگواین 9.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەم بڕە موچەیە 8.5 ملیۆن یۆرۆ میلان دەدات بە یاریزانەکە و 1 ملیۆنیش یۆڤێنتۆس.

لەلایەکی دیکەوە ئەو یاریزانە لە ئەگەری مانەوەی لە ریزەکانی ئەیسی میلان بۆ وەرزەکانی داهاتوو، ئەوا موچەکەی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە و هەموو پارەکەش رۆسێنەری دەدات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close