مۆرینیۆ باسی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ و یارییەکەی ریاڵ مەدرید دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی شەیتانە سوورەکان بە سەرپەرشتی (جۆزێ مۆرینیۆ) توانیان لە جامی پاڵەوانان بە ئەنجامی 2-1 لە ڕیاڵ مەدرید ببەنەوە، ڕاهێنەری شەیتانەکان لەسەر رۆیشتنی ڕۆنالدۆ و ئاستی یارییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆچوونی خۆی دەربڕی.

مۆرینیۆ لەم بارەیەوە لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی گوت” لەو یارییە نە ریاڵ مەدرید،  یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕاستەقینە بوو، نە تیپەکەی ئێمەش مانچێستەر یۆنایتدی ڕاستەقینە بوو، لەبەر ئەوەی زۆرینەی زۆری یاریزانە سەرەکیەکانی هەردوو لا یارییان نەکرد، بردنەوەکەش هیچ بەلامەوە گرنگ نییە، لای من ئەوە گرنگە کاتێک لە چامپیۆنزلیگ لە ریاڵ ببەمەوە، نەک لەو یارییەدا”.

دواتر سەبارەت بە ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە ریاڵ مەدرید مۆرینیۆ ئاماژەی کرد، کە ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ کاریگەری بەسەر یانەی ریاڵ دەبێت و شوێنەکەی دیار دەبێت، بەڵام لە کۆتاییدا ریاڵ مەدرید لە ڕۆنالدۆ گەورە ترە”.

ئاشکرایە کە یانەی مان یۆنایتد لە چوارچێوەی یارییە دۆستانەکانی بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی تازە تەنها لە دوو یاری براوە بووە و لە یارییەکانی دیکەی دووچاری دۆڕان هاتوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close