شەیتانە سوورەکان زێدان وەک شوێنگرەوەی مۆرینیۆ دیاری دەکەن

یاریگا

دوای ئەوەی زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید وازی لە یانەی شاهانە هێنا، ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بووەتە ئامانجی داهاتووی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بە پشت بەستن بە قسەی سەرچاوەیەکی دەست ڕۆیشتووی نێو یانەی مانچێستەر یۆنایتد بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی مان یۆنایتد لەگەڵ تەواو بوونی گرێبەستی جۆزێ مۆرینیۆ دوای دوو ساڵی دیکە یان لەگەڵ رۆیشتنی یان لادانی ڕاهێنەرەکە (زێدان)یان بە ئامانجی یەکەم دەستنیشان کردوە بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە هێنانی زێدان بۆ یانەی مانچێستەر یۆنایتد تێچوونی زۆری نابێت لەبەر ئەوەی زیزۆ لەو ساتەدا هیچ کارەیەکی نییە و لە کاتی هاتنی تەنها مووچەیەکی ساڵانە وەردەگرێت.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ بەم دواییە بەهۆی ئەنجامنەدانی هیچ گرێبەستێکی گەورە لەوانەی دیاری کردبوو، لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی تووڕەیە، ئەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی دوای دوو وەرزی دیکە بە فەرمی کۆتایی پی دێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close