هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق بەهۆی ساختەکاری لە پاڵەوانێتی ئاسیا کشایەوە


یاریگا

دوێنێ هەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوانی عێراق لە ئابڕووچونێکی گەورەدا و دوای ئاشکرابوونی ساختەکارییەکی زۆر لە تەمەنی یاریزانانی لەپاڵەوانێتی ئاسیا کشایەوە و فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عیراقیش تیپەکەش هەڵوەشاندەوە.

لەم بارەیەوە ڕایگەیاندوە میدیا عیراقییەکان ئاماژەیان کردوە کە هەڵبژاردەکە کاتێک دەیانوێست لەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا بەرەو ئوردن بەڕێ بکەون، لە لایەن دەستەڵاتدارانی فڕۆکەخانە وەستێنران و 9 یاریزانیان بەتۆمەتی ساختەکردن لە پاسپۆرت و تەمەنی ڕاستەقینەیان ڕاگرت، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەش فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری پاشەکشەی لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا دەرکرد و بڕیاری لەکار لادانی کاستی ڕاهێنەرانی دەرکرد و لە بڕیارەکەش هاتوە کە ڕاهێنەران و یاریزانە ساختەکارەکان بۆ هەتا هەتایە نابێت بۆ هیچ هەڵبژاردەیەک یاری بکەن.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەکانی عێراق هەمیشە لەسەر ئاستی ئاسیا ئەنجامی باش بەدەست دەهێنن و بەڵام هەمیشە بە ساختەکاری و بچووک کردنەوەی تەمەنی یاریزانان تاوانبار کراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close