کلۆپ وەڵامی قسەکانی مۆرینیۆ دەداتەوە

یاریگا

توانجەکانی نێوان یۆرگین کلۆپی ڕاهێنەری ڕێدز و جۆزێ مۆرنیۆی ڕاهێنەری مان یۆنایتد درێژەی هەیە، ئەم جارە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بە توانجێک وەڵامی قسەکانی سپێشەڵ وەنی لەسەر یانەکەی داوەتەوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە کلۆپ لە وەڵامی قسەکانی جۆزێ مۆرینیۆ کە گوتی” لیڤەرپول دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک گرێبەست و سەرفکردنی پارەیەکی زۆر پێویستە پاڵەوانێتییەکان ببەنەوە” دەڵێت “ئەنجامدانی گرێبەست واتای مسۆگەر کردنی پاڵەوانێتیەکان نییە، جیاوازی زۆر نابێت تەنها بە بۆچوونی هەندێک لە هاندەران ئەو بیرکردنەوە هەیە و متمانەیان زیادی کردوە”.

هەروەها گوتیشی ” قسەکانی مۆرینیۆ زۆر مایەی پێکەنینن، من یەکێک لە ئامانجەکانم ئەوەیە خەندە لەسەر لێوەکانی ببینم، هەموو دەزانن ئەوە کارێکە لای ئەو هەموو کاتێک ڕوو نادات، من گەر یەکێک پرسیارم لەسەر یانەی مانچێستەر یۆنایتد لێ نەکات، بۆ خۆم هەرگیز ناچم باسییان بکەم”.

لە کۆتاییدا کلۆپ ئاماژەی بە قورسی پرێمەرلیگ کرد و گوتی “زۆربەی یانە گەروەکان گرێبەستییان ئەنجام داوە، ئێمە لە خولەکی زۆر قورس و سەختین بۆیە باش نییە خەونی گەورە ببینین.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close