مۆراتا لە یانەیەکی گەورەی ئیتالیا نزیک دەبێتەوە

یاریگا

ئالفارۆ مۆراتا، هێرشبەری یانەی چێلسی لە جێهێشتنی یانەکەی زۆر نزیکە و بڕیارە جارێکی دیکە بەرەو حولی سێریا A ئیتاڵیا هەنگاو بنێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (میرۆر)ی لەندەنی مۆراتا کە تەمەنی 25 ساڵە زۆر پەلەیە بۆ ئەوەی ڕیزەکانی بلووز جێبهێڵێت، بۆ ئەوەی بۆ سێریا Aئیتالیا بگەڕێتەوە بەڵام ئەمجارە یاری بۆ یانەی ئای سی میلان بکات، لەم بارەیەوە لۆکا ئەنتۆنی بەرگریکاری پێشووی یانەی میلان ڕایگەیاندوە کە گرێبەست لەگەڵ مۆراتا دەکرێت و رێکەوتن هەیە، هەروەها گوتیشی لەو ساتەدا مۆراتا دەتوانێت زیاتر خزمەتی میلان بکات نەک کەریم بن زیمەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کە تەمەنی لە مۆراتا گەورەترە، هەروەها چاوەڕێ دەکرێ گرێبەستەکە بە 60 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی کۆتایی پێ بێت.

مۆراتا لە وەرزی ڕابردوودا لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە چێلسی کرد، بەڵام یاریزانەکە تەنها 11 گۆڵی لە 31 یاری لەگەڵ یانەکە تۆمار کرد، بەمەش نەیتوانی پێگەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر بدۆزێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close