دوای پۆگبا ئەستێرەیەکی دیکەش داوای گەڕانەوە بۆ یۆڤێنتۆس دەکات


یاریگا

وادیارە یانەی یۆڤێنتۆس لەسەر ڕێگای راست دەڕوات بۆ ئەوەی ببێتە یانەیەکی تۆقێنەر لە وەرزی تازەدا، بە پێی تازەترین هەواڵ دوای پۆل پۆگبا، ئەستێرەیەکی دیکەی یانەکە داوای گەڕانەوەی کردوەتەوە.

لەم بارەیەوە (جۆزێبی مارۆتا) بەڕێوەبەری یانەی یۆڤی ڕایگەیاندوە کە لیۆناردۆ بۆنۆچی بەرگریکار و کاپتنی ئێستای ئای سی میلان، دەیەوێت جارێکی دیکە بۆ باوەشی یانە کۆنەکەی بگەڕێتەوە، مارۆتا لە لێدوانێکدا کە لە مالپەڕی (سپۆرت 360) بڵاوکرداوەتەوە دەڵێت “(بۆنۆچی) داوایکردوە بگەڕێتەوە، ئێمەش دەمانەوێت ئەو ڕازی بکەین، دەانم گفتوگۆکان زۆر قورس دەبێت، بە یانەی میلانمان ڕاگەیاند کە گۆنزالۆ هیگواین دەخینە گرێبەستەکە بەڵام ئەوان تا ئێستا ڕازی نەبوون”.

بۆنۆچی کە وەرزی ڕابردوو بە بری 40 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە یانەی ئای سی میلانی ئیتالی کرد، بەڵام لەو ساتەدا نایەوێت چیتر لە سان سێرۆی مەڵبەندی یانەکە بەردەوام بێت، چاودێرانی تۆپی پێی ئیتالیش ئەوە بۆ کاریگەری هاتنی ڕۆنالدۆ بۆ یانەی یۆڤی لە قەڵەم دەدەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا پۆل پۆگبای ئەستێرەی پێشووی یانەکەش داوای کرد شەیتانە سوورەکان جێ بهێلێت و بۆ یانەی خانمە پیرەکە بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close