بایرن میونشن هیچ یاریزانێکی گەورە بۆ ریزەکانی ناگوازێتەوە

Bayern Munich
Bayern Munich
یاریگا
ئۆلی هۆینس، سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات کە ئەوان لەم هاوینەدا هیچ یاریزانێکی گەورە بۆ ریزەکانیان ناگوازنەوە.

سەرۆکی باڤارییەکان سەبارەت بە گواستنەوەکانیان لەم هاوینەدا گووتی ” ئامانجی سەرەکی ئێمە هێنانی یاریزانی لاوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە گفتوگۆداین و لە چەند رۆژی داهاتوو ئەم پرۆژەیە دەست پێدەکرێت، بەڵام نامانەوێت پارەیەکی زۆر بۆ هێنانی یاریزانێکی گەورە خەرج بکەین”.

هۆینس ئەوەشی نەشاردەوە کە بە پێچەوانەی ئەم بریارەیان لەوانەیە چەند یاریزانێکی گەورەی یانەکەیان ریزەکانیان جێبێڵن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close