بە ڤیدیۆ .. گۆڵپارێزێکی لاو لەبەردەم یانەیەکی شەوان بە چەقۆ دەکوژرێت

یاریگا

لە ناوچەی هێرلینگهام لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئارجەنتین گۆڵپارێزێکی لاو دەبێتە قوربانی شەڕی کۆڵانانان و لە بەردەم یانەیەکی شەوان بە چەقۆ دەکوژرێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی ڤیدیۆی ڕووداوەکەی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا (فاکۆندۆ ئیسپانۆلا)ی گۆڵپارێزی یانەی ئاتلەتیک کلۆپی ئارجەنتینی بەرەبەیانی دوێنێ شەو لە یانەیەکی شەوان دێتە دەرەوە ئەوکات تووشی شەڕێک دەبێت و لە ئەنجامدا بە چەقۆیەکی تیژ لێ دەدرێت و ڕاستەوخۆ گیانی لە دەست دەدات، بەپێی هەواڵەکەش یاریزانێکی دیکەی خولی ئارجەنیتنی بە ناوی (ناهۆل ئۆڤیدۆ) یاریزانی یانەی سپۆرتیڤۆ باراکاس لەو ڕووداوە تێوگلاوە و بەشداری ئەو شەڕەی کردوە و ئێستاش لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەستگیر کراون.

فاکۆندۆ، کە تەمەنی 25 ساڵ دەبێت، پێشتر لە یانتیە ریفەر پلەیتی ئارجەنیتنی دەستی بەیاریکردن کردوە و هەروەها بۆ چەند یانەیەکی پلە دووەکانی ئەو ولاتەش یاری کردوە.

ئەوەش ڤیدیۆی ڕووداوەکە :

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close