بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی یاری مینای ڕاگەیاند

یاریگا

وا دیارە یاری مینا، بەرگریکاری کۆلۆمبی لە جێهێشتنی یانەی بارسێلۆنا نزیک دەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت تاقیکردنەوەیەکی تازە لەم وەرزەدا ئەنجام بدات.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە یاری مینا، لە لایەن یانەکانی ئیڤرتۆنی ئینگلیزی و لیۆنی فەرنسی و فەنار باخچەی تورکی و زینیتی ڕوسی و بۆکا جۆنیۆری ئارجەنتینی داواکراوە، بۆیە بڕیارە بڕیارە سبەی بریکاری کارەکانی مینا بگاتە شاری بارسێلۆنا بۆ ئەوەی سەبارەت بە داهاتووی مینا قسە لەگەڵ بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە بکات، هەرەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا بیر لە فرۆشتنی مینا دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکەن جگە لە خاڵێک کە مافی کڕینەوەی یاریزانەکە بە بارسێلۆنا دەدات.

ئاشکرایە کە یاری مینا لە مۆندیالی ڕوسیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و سەرنجی زۆر لە یانە ناساروەکانی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا لەو ساتەش یاریزانەکە لە پشوودایە و چاوەڕێی دیاری کردنی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close