ڕۆنالدۆ گەڕایەوە ئیسپانیا و هۆکاری سەردان نەکردنی هاورێیانی لە ریاڵ ئاشکرا کرا

یاریگا

دوای گەشتێکی بۆ چین بەمەبەستی ڕیکلام و سپۆنسەر کردن، کریستیانۆ رۆنالدۆ بەسەردانێک گەیشتەوە ئیسپانیا و لەویش ئەستیرە پورتوگالییەکە خۆی لەسەردان کردنی بارەگای ریاڵ مەدرید بەدوور گرت.

تۆڕی هەواڵی(پریمیۆم سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆنالدۆ سەردانی شاری وەرزشی (فالدیبیباس )ی تایبەت بە ریال مەدرید ناکات، بۆ ئەوەی چاوی بە هاوڕێیانی لە ریال مەدرید بکەوێت، بەگوێرەی سەرچاوەکە ڕۆناڵدۆ هیچ کێشەیەکی لەگەڵ یاریزانانی ریاڵ نییە، بەڵکو تەنها نایەوێت لەوێ چاوی بە (فلۆرۆنتینۆ پێرێز)ی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید نەکەوێت، لەبەر ئەوەی رۆنالدۆ پێی وایە پێرێز لە هیچ لە کێشەکانی لەگەڵ دادگاکانی ئیسپانیا و کێشەی باجەکان هاوکاری ناکات، هەروەها چاوەڕێ دەکرێت ڕۆنالدۆ لەو سەردانەیدا بەشێکی پارەی باجەکانی بە دەستەڵادارانی ئیسپانیا بدات، جگە لەوەش یاریزانەکە دەیەوێت خانووەکەی خۆی لە مەدرید بفرۆشێت و ئۆتۆمبیلەکانیشی بگوازێتەوە.

ئاشکرایە کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بەم دواییە بەبری 105 ملیۆن یۆرۆ و بە 30 ملیۆن مووچەی ساڵانە پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی کردوە، لەم ساتەش لە پشوودایە و تا ئێستا پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەی یۆڤی نەکردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close