نێیمار پیرۆزبایی لە دوو ئەستێرە بەڕازیلییە لاوەکەی ڕیاڵ مەدرید دەکات

یاریگا

نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، پیرۆزبایی لە هەر یەکە لە ڤیسینۆس جۆنیۆر و ڕۆدریگۆی هەردوو ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی کرد، بەبۆنەی ئەوەی کە بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید واژۆ کردوە.

لەم بارەیەوە، نێیمار بە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ڕاگەیاندوە کە زۆر دڵخۆش بوو، بەوەی هەریەکە لە ڤیسینۆس و ڕۆدریگۆ پەیوەندی فەرمیان بە یانەی ریاڵ مەدرید کردوە، هەروەها گوتیشی پەیوەندیم پێ کردوون و پیرۆزباییم لێ کردوون، من دڵخۆشم بۆ هەردووکیان کە دوو بەهرەی بەڕازیلی مەزنن، هیوادارم سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن و گۆڵی زۆریش تۆمار بکەن بەڵام دوور لە یانەی پاریس سان جێرمان.

نێیمار کە تەمەنی 26 ساڵ دەبێت ڕایگەیاندبوو کە لە یانەی پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە و هەموو ئەو هەوالانەی ڕەت کردەوە کە باسیان لە رۆیشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close