ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ گۆڵپارێزە تازەکەی پێشکەش بە میدیاکان دەکات

یاریگا

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی گۆڵپارێزە تازەکەی یانەکەی پێشکەش بە میدیاکان بکات.

لەم بارەیەوە یانەی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاندوە کە کاتژمێر 1 بە کاتی ئیسپانیا (ئاندرێ لۆنین)ی گۆڵپارێزی سێیەمی یانەکە پێشکەش بە میدیاکان بکات، لۆنین کە گۆڵپارێزێکی لاو و بالا بەرزە بە بری 19 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی زۆریا لۆگانیسکی ئۆکرانی پەیوەندی بەڕیاڵ مەدرید کردوە، بڕیارە لەگەڵ پێشکەش کردنی گۆڵپارێزەکەش پرێس کۆنفرانسێک بۆ میدیاکان ساز بکرێت.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید جگە لە لۆنین و ناڤاس بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا هاتنی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی چێلسی لەندەنی بۆ ڕیزەکانی ڕابگەیەنێت، بە پێی میدیاکان ڕیاڵ لەسەر داوای لیڤەرپول چاوەڕێ دەکات تاکو چێلسی گۆڵپارێزێکی دیکە بۆ یانەکە پەیدا دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close